ئەمڕۆ پەرلەمان سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵدەبژێرێت

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و پێنج کەسیش کێبڕێی وەرگرتنی ئەو پۆستە دەکەن.

رۆژی  26ی ئەم مانگە لە نوسراوێکدا ڤالا فەرید، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان داوای لە پەرلەمانتاران کرد ئامادەی کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان بن.

لە نوسراوەکەدا هاتوە، "بەپێی حوکمی بڕگەی سێیەمی ماددەی 18  لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستانی ـ عێراق، بڕیارماندا بانگھێشتی گشت ئەندامە بەڕێزەکانی پەرلەمان بکەین بۆ دانیشـتنی ژمارە (٦)ی ئاسایی، ســـاڵی یەکەم لە خولی ھەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ـ عێراق".

پێشتر سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ناوی کاندیدانی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاشکراکرد، کە بریتین لە هەریەکە لە، (نێچیرڤان بارزانی، ئومێد عەبدولسەلام قادر، محەممەد حەمەساڵح قادر، رێبوار عەزیز مستەفا، هیوا عەبدوڵڵا خدر).



AM:09:04:28/05/2019