پۆلیسی راپه‌ڕین ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵی راگەیاند، کە مادده‌ی هۆشبه‌ر و چه‌كی لەگەڵ خۆی هەڵگرتووە.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكی کە وێنەیەکی دەست سپی کەوتووە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین ئاماژەی بەوەکردووە، ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستگیریان كردووه ته‌مه‌نی 22 ساڵه و له ره‌گه‌زی نێره و دانیشتووی شاری رانیه‌یه.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، له‌ئێستاشدا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه و به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 14 له یاسای نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان راگیراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵی به‌رده‌وامه.