ڕووبەڕوونەوە لەنێوان پەكەكە و سوپای توركیا ڕوویدا

سوپای توركیا هێرشی بۆسەر ناوچە سنوریەكانی هەرێم دەستپێكرد و هێزێكی زۆری هێناوەتە ناوچە سنوریەكان.

كامەران حەسەن قایمقامی ماوەت رایگەیاند،لە كاتژمێر 8:05 ئەم بەیانیەوە سێ جار لەلایەن فڕۆكە جەنگیەكانی  توركیاوە دۆڵی كوێرەكانی لە بناری شاخی ئاسۆس نزیك بە گوندی گەڵاڵە بۆردومان كراوە.

ڕاشیگەیاند، بۆردومانەكان بۆ ناوڕەزو باخی گوندنشتینانی گوندی گەڵاڵەبوە و بەشێك لە هاوڵاتیانیش لەناو ئەو باخانەدان.تائێستاش زیانی گیانی نییە،باڵام ترس و دڵەیاوكێیەكی زۆری بڵاوكردوەتەوە.

میدیاكانی توركیاش ڕایانگەیاند، خولوسی ئاكار وەزیری بەرگریی توركیا و ژمارەیەكی زۆر لە فەرماندە باڵاكانی سوپا سەرپەرشتیی ئەو ئۆپەراسیۆنەیان كردوە ‌بۆسەر پێگەكانی پەكەكە لە ناوچەی خواكورك لە باكوری عێراق.

لەئاكامی هێرش و بۆردومانەكانی سوپای توركیا بۆسەر ناوچە كوردستانیەكان گەریلاكانی پەكەكە ڕوبەڕوی سوپای توركیا بونەتەوە و ڕوبەڕوو ونەوە لە نێوانیان بەردەوامە.



PM:02:13:28/05/2019