بە بڕی 250 هەزار دینار غەرامەی ئەم کەسانە دەدرێت

قائیقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ڕایگەیاند، هەر هاوڵاتییەک بەبێ ئاگاداری پۆلیسی هاتوچۆ و شارەوانی (طاسە) دروست بکات لە کۆڵانەکان بە بڕی 250هەزار دینار غەرامە دەکرێت.

ڕەمەک ڕەمەزان قادر، قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ لە ڕێگەی ڕاگەیاندراوێکەوە کە کۆپیەکی دەست (سپی) کەوتووە، رایگەیاند" ئاگادارتان دەکەینەوە لە بەرژەوەندی گشتی پاراستنی شەقامەکان ئاگاداری موختاری گەڕەکانبکەنەوە کە هەر هاوڵاتیەک  بەبێ ئاگاداری پۆلیسی هاتوچۆ و شارەوانی (طاسە) دروست بکات لە کۆڵانەکان غەرامە دەکرێت".

ئەوەشخراوەتە ڕوو، بە بڕی 250 هەزار غەرامە دەکرێت وئیجرائاتی توندیان لەگەڵ دەکرێت.




PM:08:44:28/05/2019