پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، لە شاری رانیه گه‌نجێك له كاتی كاركردندا به‌هۆی لێدانی ته‌زووی كاره‌باوه گیانی له‌ده‌ستدا.
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین له راگه‌یه‌ندراوێكدا کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، تیایدا هاتووە "به‌ره به‌یانی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه ته‌رمی گه‌نجێك به‌ناوی (ش، ك) ته‌مه‌ن 25 ساڵ دانیشتووی شاری رانیه گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی رانیه، كه به وته‌ی شایه‌تحاڵ: ئه‌و گه‌نجه له ناو بازاڕی شاری رانیه ده‌ستكاری موبه‌ڕیده‌ی دووكانه‌كه‌یانی كردووه، له‌وكاته‌شدا ته‌زووی كاره‌با لێی داوه و به‌وهۆیه‌شه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه".
ئاماژە بەوەشکراوە، دوای ئه‌وه‌ی له پزیشكی دادوه‌ری رانیه توێكاری بۆ ته‌رمی گه‌نجه‌كه كرا، راده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كرایه‌وه و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه.