سەرۆکی زانکۆی کەرکوک لە پۆستەکەی لادەبرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق سەرۆکی زانکۆی کەرکوکی لە پۆستەکەی دوورخستەوە و کەسێکی دیکەی وەکو سەرۆکی زانکۆکە بەوەکالەت خستە شوێنەکەی.

لە فرمانێکی وزاریدا، کە واژۆی قوسەی عەبدولوەهاب، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراقی لەسەرەو دوێنی چوارشەممە ٢٩ی ئایاری ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە تیایدا ئاماژە بەوەکراوە، بە  رەزامەندی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە کۆتایی هاتنی ئەرکی (عەباس حەسەن تەقی) سەرۆکی زانکۆی کەرکوک بەوەکالەت.

بەپێی نوسراوەکە، هاوکات بڕیار دراوە بە راسپاردنی ( سەباح ئەحمەد ئیسماعیل) وەکو سەرۆکی نوێی زانکۆی کەرکوک بەوەکالەت، فرمانەکەش لە رۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێدەکرێت.


AM:09:21:30/05/2019