مامۆستایەک داوای دووبارە تاقیکردنەوەی زمانی کوردی پۆلی 12 دەکات

مامۆستایه‌ك داوای‌ دوباره‌كردنه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان و سزادانی ئیداری‌ لیژنه‌ی دانانی‌ پرسیاره‌كان ده‌كات بەهۆی بوونی هەڵە لە پرسیارەکاندا.

مامۆستا عەباس محەمەد ئەحمەد، لە هه‌ژماری‌ خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسوک ڕایگەیاند" كە پرسیاری كوردی تاقیكردنەوەی پۆلی دوانزدە پڕ لەھەڵەی زەقی رێزمانییەو ئەمەش قوتابیانی توشی زیانێكی زۆر كردوە و 49 هەلە دیاری دەكات.

ئاماژە بەوەش دەکات،، پیویستە لیژنەی دانانی پرسیار سزای ئیداری بدرێت بەهۆی ئەو هەڵانەی لە پرسیارەکانیاندا هەبوون، كەئەمەش لەبەر ئەم هۆیانەی خوارەوەدا منیش ئەوان دەبینمەوە و سەرنج وتێبینی مامۆستایان وهاوپیشەكانم پەسند دەكەم كەلەسە پرسیارەكان هەیانبووە.

تێبینی وسەرنجەكان لەسەر پرسیارەكان…..

1-لەڕستەی (ئێوە یەكەمن لە قەرەمانیەكەدا)واتاكەی زۆر ڕوون نییە،واباشتربوو بنوسرێ 
(ئێوە یەكەمن لە پێشبڕكێیەكەدا) وە لەهەڵبژاردنی d دا نووسراوە( ئێستای ناتەواوە ) باشتربوو بنووسرێ (ناتەواوە بۆ كاتی ئێستا).

2-لەڕستەی پەپوولەكانی ڕەنگاو ڕەنگ مەكۆژن.(مەكۆژن) هەڵەیە (مەكوژن) ،ڕاستە وەلە هەڵبژاردنەكانیشدا
ئەم هەڵەیە دووبارە بووەتەوە .

3-نوسراوە ئەركی بزوێنی(ە) ( ل كۆتایی)هەڵەیە (لەكۆتایی ) ڕاستە،نوسراوە (ووشە)هەڵەیە (وشە) ڕاستە وەلەخوارتریش ئەم هەڵەیە چەندین جار دووبارەكراوەتەوە.

4-لەڕستەی (بابەتەكە بۆ دووبارەبكەرەوە،گەر باش تێنەگەیشت) ، هەڵەیە دەبوو بنوسرێ 
(بابەتەكەی بۆ دووبارەبكەرەوە،گەر باش تێنەگەیشت).

11- لەڕستەكەدا لەجیاتی( قورس) ،(قۆرس)نووسراوە وە لەهەڵبژاردنەكانی b ، c دا نووسراوە ڕادەی ناوی و ڕادەی جێناوی كە شتی وا لەبەشەئاخاوتنەكان بوونی نییە و كارەساتە

16- لەڕستەی (یاریزانەكانی یانەكەی ئێمە ئاستێكی باش پێشكەش دەكرد) ،هەڵەیە و واتای نییە ڕاستكردنەوەكەی( یاریزانەكانی یانەكەی ئێمە ئاستێكی باشیان پێشكەش دەكرد) وەلە هەڵبژانەكانی b نووسراوە گرێی جێناوی ئەمەش لەزمانی كوردیدا بوونی و نییەو كارەساتە.

17 – لەهەڵبژاندنەكاندا نووسراوە(مناڵی گەلێك جوان ئاوەكەی خوارد) ،ئەمە هەڵەی واتای و ڕێزمانی تێدایە دەبوو لەدوای منداڵ نیشانەی نەناسراوی هاتبا،هەروەها ئاو ناخورێ بەڵكو دەخورێتەوە بۆیە دەبوو بەم شێوەیە بێت (منداڵێكی گەلێك جوان ئاوەكەی خواردەوە) ،هەرواها لەهەڵبراردنی b دا لەجیاتی (بەجوانی) نووسراوە (ب جوانی) .

18 -دەبوو پرسیارەكە بەشێوازێكی تر هاتبایەوە، 
وە هەڵبژاردنەكانی a نووسراوە (قوتابیەكانی زیرەكتر دەرچوون ) c نووسراوە (زیرەكترین قوتابیەكان دەرچوون )، d نووسراوە (نیوە قوتابیەكانی زیرەكتر دەچوون)لەڕووی واتاییەوە هەڵەیەكی گەورە چونكە كە خوێندكار یان قوتابی زیرەك بێت دەردەچێت،چ پێویست دەكات بڵێن زیرەكترو زیرەكترین ، هەروەها لەجیاتی (دەرچوون)، (دەچوون) نووسراوە لە هەڵبژاردنی d دا.

22 – نووسراوە (جۆری جێناوی سەربەخۆ دەتوانن ئەركی دیارخەری ناو وەربگرن) دەبوو داڕشتنی پرسیارەكە بەم شێوەیە بێت
چەند جۆر جێناوی سەربەخۆ دەتوانن لەڕستەدا 
ئەركی (دیارخەری ناو)ببینن .

29 – لەداڕشتنی پرسیارەكە تاڕادەیەكی زۆر وەڵامی پرسیارەكەی داوە،نووسراوە( دیارترین سیمای شیعری كوردی لەقوناغی ۱۹۷۰-۱۹۷٥ بریتییە لەسەرهڵدانی گروپی:
دەبوو داڕشتەی پرسیارەكە بەم شێوەیە بێت
دیارترین سیمای شیعری كوردی لەماوەی ۱۹۷۰-۱۹۷٥ ز. بریتی بوو لە، چونكە لەهەڵبژاردنەكاندا تەنیا ڕوانگە گروپە ، بۆیە نەدەبوو سەرهەڵدانی گروپ بدات،هەروەها لەجیاتی (سەرهەڵدان) ،(سەرهڵدان)نووسراوە ئەمە لەخوارتریش چەندین جار دووبارەبووەتەوە.

32 – لەجیاتی (بەخۆوە) نووسراوە (بەخووە)

34 _ لەجیات (سوودی )نووسراوە (سوود).

38 -نووسراوە سەرەتای ڕێڕەوی ڕەخنەی ڕۆژهەڵاتی بۆ سەردەمی جاهیلیان دەستی پێكردووە، داڕشتنی پرسیارەكە هەڵەیە دەبوو نووسرابا (سەرەتای ڕێڕەوی ڕەخنەی ڕۆژهەڵات لەسەردەمی جاهیلیان دەستی پێكردووە )هەڵەكە لە جیاتی (لەسەردەمی) ( بۆ سەردەمی)نووسراوە.

41 _لەجیاتی (جەفەنگ ) (جەڤەنگ) نووسراوە، هەروەها (هێمایێك)نا (هێمایەك) .

49_ لەجیاتی (میسلی) (میسل) نووسراوە.
 



PM:08:23:31/05/2019