ئەمریکا بەرهەمەکانی هواوی لە ئەوروپیەکان قەدەغەدەکات، بەبیانوی ئەوەی ئەو بەرهەمانەی هواوی لەڕوی ئەمنیەوە بڕواپێکراو نییە.
دوێنێ 31ی ئایاری 2019 مایک پۆمپیو و هایكۆ ماس لە بەرلین کۆبونەوە، لەدرێژەی پەیوەندیەکانی ئەمریکا و ئەڵمانیا،مایک پۆمپیۆ داوای لە ئەڵمانیا کرد کە دوربکەونەوە لە بەکارهێنانی هەموو بەرهەمەکانی هواوی چین.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هەڕەشەی ئەوەی لە ئەڵمانیا کرد، گەر پێچەوانەی داواکەی ئەمریکا مامەڵەبکات، "ئه‌مه‌ریكا زانیاری ئه‌منیتان له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕ ناكات".
پۆمپیۆ ئاماژەی بەوەکرد، بەكارهێنانی به‌رهه‌مه‌كانی هواوی له رووی ئه‌منییه‌وه سه‌لامه‌ت نییه و بەکارهێنانی کاریگەری دەبێت لەسەر مامه‌ڵه‌ی ئه‌منی ئه‌مه‌ریكا لەگەڵ ئەڵمانیا.