بەغدا بڕە پارەیەک وەک جەژنانە دابەشدەکات؛ هەرێمیش دەگرێتەوە


بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێم رایگەیاند، ئەو بڕە پارەیەی کە بڕیارە حکومەتی عێراق بڕە وەک جەژنانە بەسەر فەرمانبەرانی سەر بە دەستەی گشتی ئاودێری پرۆژەكانی عێراق دابەشی بکات، هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، بەڵام لە دوای جەژن دابەشدەکرێت.

ئەكرەم ئەحمەد، بەرێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێم ڕایگەیاند"جەژنانەكەی بەغدا، کە لەلایەن دەستەی گشتی ئاودێری پرۆژەكانی عێراق بڕیاری لەسەر دراوە فەرمانبەرانی هەرێمیش دەگرێتەوە، چونكە میلاكیان لەسەر حكومەتی فیدراڵییە".

وتیشی، "لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق ڕایگەیاندووە،جەژنانەكە ئەو فەرمانبەرانەی هەرێمیش دەگرێتەوە كە موچەیان لەبەغداوە بۆ دابیندەكرێت".

بەرێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێم، بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكردوە، "چاوەرواندەكرێت لەدوای جەژنی رەمەزان، پارەكە رەوانەی هەرێم بكرێت و بەسەر فەرمانبەرانی بەنداوەكان دابەشبكرێت".

لە چەند رۆژی رابردوودا دەستەی گشتی ئاودێری پرۆژەكانی عێراق، بڕیاریدا بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، بڕە پارەیەك وەكو جەژنانە بەسەر فەرمانبەرەكانی دابەشبكات، كە بۆ هەڵگرانی بروانامەی بكالۆریس بڕەكەی 100 هەزار دینارە و فەرمانبەرانی دیكەی هەمیشەیی 75هەزار دینارە.






PM:08:41:01/06/2019