لە شەڕو پێكدادانێکی نێوان پەكەكە و سوپای توركیا 7 سەرباز كوژران و برینداربون

لە شەڕو پێكدادانێکی نێوان سەربازانی سوپای توركیا و گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە ناوچەی ئیدر ٧ سەرباز كوژران و برینداربون.

وەزارەتی بەرگری توركیا، رایگەیاند، لە ناوچەیەكی سەر بە پارێزگای ئیدر، سەر سنوری ئێران شەرش و پێكدادان لە نێوان هیچزە سەربازیەكانی ئەوان لەگەڵ گەریلاكانی پەكەكە رویداوە.

بەپێی راگەیەنراوەکە لە ئەنجامی پێكدادانەكەدا دوو سەرباز كوژراون و پێنجی تریش برینداربوون کە برینی یەكێكیان سەختە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە كاتی رەوانەكردنی هێزی پشتیوانی بۆ شوێنی رووبەڕوبونەوەكە زرێپۆشێكیش وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە سێ سەرباز برینداربوون، بەڵام وەزارەتی بەرگری تورکیا باسی لە وەرگەڕانی زرێپۆشەكە نەكردووە.  

رۆژی 27 ی ئایار، سوپای توركیا ئۆپراسیۆنی چنگی دژی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان دەستپێكرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆش لە ئەنجامی بۆردومانێكی چڕی فرۆكە جەنگیەكانی توركیا لە گوندی خەلیفانی ناوچەی برادۆست، زیانێكی زۆر بە مەروماڵاتی هاوڵاتیان گەیشت.




PM:10:17:01/06/2019