یەکەم شەپۆلی گەرما هەرێم و ناوچەکە دەگرێتەوە

ده‌زگای كه‌شناسی كوردستان پله‌ی گه‌رمی رۆژانی داهاتووی بڵاو ده‌كاته‌وه‌ رایده‌گه‌ینێت یەکەمین شەپۆلی گەرمای ئەمساڵ هەرێم و ناوچەکە دەگرێتەوە. 

بەگوێرەی پێشبینی کەشناسی لەم ماوەیەدا بەهۆی کاریگەری زاڵی بارستە هەوای فێنک لەسەرناوچەکانی هەرێم،پلەکانی گەرمی تاڕدادەیەک جێگیربوونە و کەشێکی ناوەندی بەدی ئەکرا،پێشبینی دەکرێ لە چەن ڕۆژی داهاتوو گۆڕانی یەکەمی وەرزی ڕووبدات و کەشی هەرێم گۆڕان بەخۆیەوە ببینێ.

بەپێی داتاکانی ئیکموف و جفس پێشبینی دەکرێ لە له‌مرۆ یەکشەمەوە تۆپەڵە هەوایەکی گەرم ڕووبکاتە ناوچەکانی بلاد شام و عێراق وهەرێم ئەمەش بە یەکەمین شەپۆلی گەرمای ئەمساڵ دادەنرێ بۆهەرێم و ناوچەکە بەشێوەیەک لە ناوچەکانی باشووری عێراق 48-49 تێپەڕدەکا کە ئەمەش بەرزترین ئاستی ئەمساڵە.

بەهۆی هەلکەوتەی جوگرافیای هەرێم و دوورتری ناوچەکە شەپۆلە گەرماکە وەک هەمیشە کەمتر کاریگەری لەسەر دەبێ بەبەراوردی باشوور و ناوەڕاستی عێراق.

لەگەل هاتنی شەپۆلە گەرماکە پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە و بەڕێژەی[ 1-2 پلە /ڕۆژ] تاکو سێشەمە پاشان پلەی گەرمی زیاتر جێگیر بوون بەخۆیەو دەبینی و لە کۆتای هەفتەوە پلەی گەرمی لەنێوان جێگیربوون و نزمبوونەوەیەکی کەم دا دەبن و لەم ماوەیەدا بەتایبەت لەناوەراستی هەفتەوە ئاسمانی هەرێم سامالی دەبێ لەگەل پەلە هەوری جیا جیا .



PM:04:25:02/06/2019