وەزارەتی کارەبا وێستگه‌ی كاره‌بای خه‌بات دەخاتە کار‌و بەمەش رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای نیشتمانی زیاد ده‌بێت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌باش لەو بارەیەوە مژدە دەدات.
حه‌مه‌ئه‌مین هه‌ورامی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم لە لێدوانێکی رۆژژنامەوانی رایگەیاند" له‌ئێستادا سێ هه‌زار و 600 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌مدێت، به‌ڵام خواستی هاوڵاتیان بۆ كاره‌با زیاتره له چوار هه‌زار مێگاوات، بۆیه هه‌وڵده‌درێت ئه‌و رێژه‌یه به‌رهه‌مبێت".
دەربارەی دۆخی كاره‌بای نیشتمانی له هاوینی ئه‌مساڵدا، ئەو بەرپرسەی کارەبا باس لەوە دەکات "له كۆتایی مانگی ته‌ممووز و سه‌ره‌تای مانگی ئاب، وێستگه‌ی كاره‌بای خه‌بات ده‌كه‌وێته كار كه ده‌توانێت 300 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌مبهێنن، هه‌روه‌ها له وێستگه‌ی دوكان و ده‌ربه‌ندیخان رێژه‌ی به‌رهه‌مێهێنانی كاره‌با زیادیكردووه، بۆیه له هاوینی ئه‌مساڵ دۆخی كاره‌با به به‌روارد به ساڵی پار زۆرباشتردهبێت".
حەمەئەمین هەورامی ئاشکرای دەکات " ئه‌گه‌ر هیچ گرفتێك له‌رووی ته‌كنیكی و سوته‌مه‌نی بۆ وێستگه‌كان دروستنه‌بێت له ئێستادا کە نزیكه‌ی 20 كاتژمێر كاره‌بای نیشتمانی به هاوڵاتیان دەدرێت و، بۆ هاوینی ئه‌مساڵیش هه‌وڵده‌درێت رێژه‌كه به‌رزبكرێته‌وه، ".