لیژنەی بینی مانگ دوابڕیار لەسەر یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەدات

لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی رایگەیاند، بۆ بڕیاردان لەبارەی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانەوە کۆدەبێتەوە.

لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێم لە رونکردنەوەیەکدا کە کۆپیەکی دەست (سپی)کەوتووە، رایگەیاند "تەنها لیژنەی باڵای بینینی مانگ دەسەڵاتی دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزی هەیە، بۆ ئەو مەبەستە لیژنەکە پشت بە راو بۆچونی هیچ کەس یان هەر رایەکی تری وڵاتان و دەزگاکانی فەلەک ناسی نابەستێت".

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە لیژنەکە بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەمین رۆژی جەژن کۆدەبێتەوە و دوا بڕیار لەسەر دیاریکردنی یەکەمین رۆژی جەژن دەدات.


AM:10:44:03/06/2019