ڤیدیۆ.. توانەوەی بەفری قەندیل لافاو دروستدەکات

هەرچەندە کوردستان لە کۆتایی وەرزی بەهارو سەرەتای هاویندایە، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی توانەوەی بەفری چیای قەندیلەوە لەو ناوچانە لافاو هەڵدەسێت وزیان بەچەند شوێنێک دەگات.

لە ڤیدیۆیەکدا کە ماڵپەڕی رۆژنیوز بڵاویکردەوە، بەفری کەڵەکە بووی چیای قەندیل تواوەتەوەو بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو لە ناوچاکانی بناری قەندیل، بەهۆی لافاوەکەشەوە زیان بەر چەند شوێنێک کەوتووە و پردێکیش ڕووخاوە.

پایزی ساڵی ڕابردوو بارانێکی بەلێزمە لە بناری قەندیل باری و بووە هۆی دروستبوونی لافاو، بەو هۆیەشەوە ڕێگای زۆرێک لە گوندەکانی سنورەکەی هەڵوەشاند و زیان بەر هێڵی ئاو و کارەبای ناوچەکەش کەوت و بەشێک لەو پردانەی گوندەکانیشیان پێکەوە دەبەستەوە بەهۆی ئەو لافاوەوە زیانیان بەر کەوت و ڕووخان، شارەوانی بناری قەندیل هەر لەدەمەوە بەدەم هاوڵاتیانەوە چووە بۆ هاوکاری لێقەوماوان کرا و کەمپەین ڕێکخراوە. 






PM:08:35:03/06/2019