وێنە.. کەژێ هاوتا وێنەیەکی دایک و باوکی بڵاودەکاتەوە

کەژی خانمە گۆرانیبێژی شۆخ و دەنگ خۆش، وێنەیەکی دایک و باوکی بڵاوکردۆتەوە.

کەژێ هاوتا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، وێنەیەکی دایک و باوکی، هاوتا ئەسعەدی هونەرمەندی بڵاوکردۆتەوەو بۆتە مایەی راکێشانی سەرنجی فانەکانی.

کەژێ لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەکەدا، نووسیوویەتی " لەباوکم فێری ژیان بووم..لەدایکیشم میهرەبانی".

 کەژی هاوتا له‌ دایكبووی شاری هه‌ولێره، کچی هونەرمەندی ناسراو (هاوتا ئەسعەد) و برازای هونەرمەندی ناوداری کورد (زیاد ئه‌سعه‌دە)، خاوەنی چەندین کلیپ و گۆرانیەو لە تەمەنی مناڵیەوە تێکەڵی دنیای گۆرانی بووە.




PM:10:23:04/06/2019