هۆشیار عەبدوڵا هۆکاری زاڵبوونی پارتی ئاشکرا دەکات

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاند، ئەوەی پارتی زاڵ کردوە هەر پارە و نەوت نییە.

ئەمڕۆ پێنج‌شەممە 6ی حوزەیران "هۆشیار عەبدوڵا" پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عیراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی "ئەوەی پارتی زاڵ کردوە هەر پارە و نەوت نییە، بەڵکو هۆی سەرەکی  ئەو گوتارە نەتەوەییە کە لەسەر حسابی حیزبەکانی تر بازرگانی پێوەدەکات".

هۆشیار عەبدوڵا ئاماژەی بەوەداوە "ئەو کاتەی پارتی دەکشێتەوە لە شەنگال بە کوردایەتی دائەنێت، بەڵام هی خەڵکی تر بە خیانەت دائەنێت و ریفراندۆم بۆ پارتی دەستکەوتە بەڵام لێکەوتنەکانی خیانەتن".

دەشڵێت "چارەسەر بۆ ئەم دۆخەش تەقلیدی پارتی نییە، بەڵکو گوتارێکی نوێی نیشتیمانی مۆرڤدۆستە".


PM:04:44:06/06/2019