یەکێتیی گشتیی جووتیارانی کوردستان رایگەیاند، ڕاسته‌وخۆ دوای جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان، سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر پارێزگاری كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت تۆمار ده‌كه‌ن.
پارێزەر رێبین صباح، ڕاوێژکاری یاسایی یەکێتیی گشتیی جووتیارانی کوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له فه‌یسبووك بڵاوی كرده‌وه، بەهۆی سووتاندنی بەئەنقەستی گەنم و زەویی جووتیارانی کوردی ناوچەکانی مادەی 140 بەگشتی و بێهەڵوێستیی ڕاكان جبووری پارێزگاری کەرکووک به وه‌كاله‌ت، وەک ڕاوێژکاری یاسایی یەکێتیی گشتیی جووتیارانی کوردستان، ڕاستەوخۆ دوای جەژن، سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەکەم.
ماوەیەکە لە سنوری ماددەی 140 ئاگر لە دەغڵ و دانی چوتیارانی کورد بەردەدرێت، بەوهۆیەوە زیانه مادییه‌كان گه‌یشتووه‌ته سووتانی 150 دۆنم زه‌ویی گەنم، لەگەڵ سووتانی ڕووبەرێكی فراوانی پوش و پاوەن و تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وام بووه.
پێشتریش لە چەند شوێنێكى جیاجیاى پارێزگاى كه‌ركووك و خانه‌قین دیاردەی سووتاندنی كێڵگەكانی گەنم و جۆ و كەوتنەوەی ئاگر لە كێڵگە كشتوكاڵییەكان، سەریان هەڵداوه، ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناكۆكبی تایبەتی نێوان جووتیاره ڕه‌سه‌نه كورده‌كان و جووتیاره عه‌ره‌به هاورده‌كان كه پێشبینی ده‌كرێ پیلانێكی له‌پشته‌وه بێت.