ئەو کەسەی تەقەی لە سیتی سینەما کرد ئاشکراکرا و پۆلیسی سلێمانیش زانیاری لەبارەیەوە ئاشکرادەکات.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند: شه‌وی رابردوو هاووڵاتییه‌ك له‌گەڵ یه‌كێك له كارمه‌ندانی سیتی سینه‌ما ده‌بێته شه‌ڕیان و هاووڵاتییه‌كه په‌نا بۆ چه‌ك ده‌بات و تهقهدهكات، به‌وهۆیه‌شه‌وه دوو هاووڵاتی به‌سوكی برینداربوون.
وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی، وتیشی: تۆمه‌تباره‌كه دوای رووداوه‌كه له‌شوێنه‌كه هه‌ڵهاتووه، به‌ڵام ناو‌و ناونیشانی لای پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایه‌و به‌زووترین كات ده‌ستگیر ده‌كرێت.