بەشی کاروباری یاسایی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، دوێنێ شەممە چەندین هەواڵی ناڕاست لە چەند ماڵپەڕ و ڕۆژنامەیەک بڵاوکراوەتەوە، په‌رله‌مانی كوردستان به‌پێی رێكاره یاساییه‌كان به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌كات.
بەشی کاروباری یاسایی پەرلەمانی کوردستان لە ڕێگەی ڕاگەیەندراویکەوە کە کۆپیەکی دەست (سپی) کەوتووە، تیایدا هاتووە" دوێنێ شەممە چەندین هەواڵی ناڕاست لە چەند ماڵپەڕ و ڕۆژنامەیەک بڵاوکراوەتەوە لەبارەی هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، دەشڵێت دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان له رێگه‌ی به‌شی كاروباری یاسایی‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌پێی رێكاره یاساییه‌كان به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌كات".
دەقی راگەیەندراوەکەی بەشی کاروباری یاسایی دیوانی پەرلەمانی کوردستان:
سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه ناراست و بێ بنه‌ماو چه‌واشه‌كارییانه‌ی كه له رۆژی شه‌مه رێكه‌وتی 8/6/2019 له ژماره‌یه‌ك ماڵپه‌ڕو رۆژنامه، له‌سه‌ر به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان بڵاوكراوه‌ته‌وه، دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان له رێگه‌ی به‌شی كاروباری یاسایی‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌پێی رێكاره یاساییه‌كان به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌كات و به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانیش مافی تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ریان هه‌یه.
لێره‌شه‌وه رایده‌گه‌یه‌نین په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌فافییه‌ت ده‌رگای بۆ سه‌رجه‌م میدیا‌و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كراوه‌یه بۆ زانینی راستی و دروستیی ته‌واوی بابه‌ته‌كان.
به‌شی كاروباری یاسایی‌ی په‌رله‌مانی كوردستان
2019/6/9