سبه‌ی سێشه‌ممه 11ی حوزەیرانی 2019، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بۆ تاوتوێكردنی دوو ته‌وه‌ر كۆببێته‌وه.
ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بڵاویکردەوە كۆبوونه‌وه‌كه کاتژمێر 1ی به‌یانی ده‌ستپێده‌كات.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە به‌پێی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه، پلانی گواستنه‌وه‌ی له 50%ی بودجه‌ی ته‌رخانكراوی پترۆدۆلار په‌سه‌ند بكرێت، هه‌روه‌ها بڕیاره گفتوگۆ له‌باره‌ی پلانی پڕۆژه‌كانی ساڵی 2019 بكرێت، به‌پێی ھه‌ردوو بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی ھه‌رێمه‌كان و بودجه‌ی پترۆدۆلار.