به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی ڕاپه‌ڕین داوا لە دانیشتوانی سنورەکەی دەکاتهه‌رچی زوه پێوه‌ری ئاو ببه‌ستن، هۆشداریشده‌دات له‌ئه‌گه‌ری نه‌به‌ستنی، به‌بڕی 100 هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێن.
لە ئاگاداری نامەیەکدا کە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی ڕاپه‌ڕین كه له‌په‌یجی فه‌رمی خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه ئاماژەی بەوەکردووە، "ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه له‌ڕۆژی 1ی 7ی 2019، له‌سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ده‌ست به‌خوێندنه‌وه‌ی پێوه‌ری ئاوی ماڵان ده‌كرێت".
ئه‌وه‌ش هاتووە، ئه‌وكاره‌ش به‌ئامانجی ڕێگریكردنه له‌به‌فیڕۆدانی ئاوی خواردنه‌وه‌و هاوسه‌نگكردنی كرێی ئاو‌و یه‌كسانی له‌دابه‌شكردنیدا.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی ئاگادارییەکدا ئەوەشخراوەتەڕوو، هه‌ر هاوڵاتیه‌ك پێوه‌ری ئاوی نه‌به‌ستوه، داواكارین پێوه‌ر ببه‌ستێت، هه‌ر هاوڵاتیه‌كیش تا ئه‌و واده‌یه پێوه‌ری ئاو نه‌به‌ستێت بۆ هه‌ر مانگێك كرێی ئاوی به‌بڕی 100 هه‌زار دینار لێ وه‌رده‌گیرێت.