یانەی بەرشەلۆنە دەستبەرداری راکیتچ دەبێت


یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیا دەیەوێت دەستبەرداری ئیڤان راکیتچی کرواتی و یاریزانی بە توانای هێڵی ناوەندی ببێت.
یانەی بەرشەلۆنە رۆژی چوارشەممە لەگەڵ ڤاڵڤێردی راهێنەری کۆبونەوەی کردوەو هەردولا لەسەر ئەوە رێکەوتن دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببن.
بەڵام یانەی بەرشەلۆنە بەمەرجێک دەستبەرداری ئەو یاریزانە دەبێت، بڕە پارەیەکی باشی پێشکەش بکرێت و یاریزانە کرواتیەکەش ئارەزووی چونی هەبێت.
ئەمە دوای ئەوە دێت یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی لاوی یانەی ئەجاکس" دی یۆنگ کردووەو دەیەوێت لە وەرزی داهاتوو دەرفەت بەو یاریزانە بدەن و راکیتچ لە یانەکە دووربخەنەوە.
لە لێدوانی پێشوویدا راکیتچ رەتیکردۆتەوە یانەی بەرشەلۆنە بەرەو هیچ یانەیەکی تر جێبهێڵێت.



PM:07:57:13/06/2019