هەدەپە: کاردەکەین بۆ شکستپێهێنانی ئەکەپە

هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان، هەدەپە رایدەگەیەنێت كاردەكەن بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنی شارەوانیی ئیستەنبوڵدا، پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار، شكست بهێنێت و هێزە دیموكراسییەكان سەركەوتووبن.

پەروین بوڵدان، هاوسەرۆكی هەدەپە، لەمیانی كۆبونەوەی لەگەڵ رێكخستنەكانی پارتەكەی لە شاری ئیستەنبوڵ، رایگەیاند: بە پەرۆشن بۆ هاتنی 23ی حوزەیران و ئامادەكارییان كردوە بۆ پاراستنی سندوقەكانی دەنگدان و ئاگاداربوون لەدەنگەكانیان.

داواشی لەرێكخستنەكانی پارتەكەی كرد، بە گەرموگوڕیی بەشداریی بكەن لە پرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنی شارەوانیی ئیستەنبوڵ و دەنگ بەئازادی دیموكراسی بدەن و لەو رۆژەدا پشوو وەرنەگرن.

وتیشی: هەڵبژاردنی 23 حوزەیران، هۆكارە بۆ ئازادكردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش و هاوڕێیانی لە زیندانەكانی حكومەتی توركیا.


PM:05:29:15/06/2019