هەڵەبجە؛ لە دوو رۆژی رابردودا زیاتر لە هەزار دۆنم لەوەڕگە و رەز و باخ سوتاون

لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا لە سنوری پاڕیزگای هەڵەبجە زیاترلە هەزار دۆنم لەوەڕگە و رەز و باخ و درەختی سرووشتی سووتاون، کە هۆکاری بەشێکیان بە ئەنقەست بووە.

زانیار عومەر، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە رایگەیاند، لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا زیاتر لە هەزار دۆنم لەوەڕگە، رەز و باخ، درەختی سرووشتی لە دەوروبەری هەڵەبجە، بەتایبەت لە بۆین، چنار و مۆردین و خەرپانی سووتاون و تاوەکو ئێستا ئاگرەکەی بۆین کۆنترۆڵنەکراوە

بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە بەشێک لە ئاگرکەوتنەوەکان بە ئەنقەست بوون، لە شوێنی ئاگرکەوتنەوەیەک زەڕەبین دۆزراوەتەوەکە بۆ کەوتنەوەی ئاگر جێگیرکرابوو.

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە  بۆ روداو ئاماژی بەوەشکردووە، بەهۆی بوونی مین و تەقەمەنییەوە کۆنترۆڵکردنی ئاگر لە بەشێکی ئەو شوێنانە زۆر ئەستەمە ".


PM:09:46:15/06/2019