ئێڤار ئیبراهیم وازهێنانی لە حزبەکەی راگەیاند و دەستیکرد بە کوتاڵ فرۆشتن

خانمە پەرلەمانتاری پێشووی بزوتنەوەی گۆران و ئەندامی ئەو بزوتنەوەیە "ئێڤار ئیبراهیم" ئاشکرای کرد کە وازی لە کاری حزبایەتی هێناوەو بە کاری کوتاڵ فرۆشتنەوە سەرقاڵە.

لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک ئێڤار ئیبرایم پەرلەمانتاری پێشوی گۆران لە پەرلەمانی کوردستان نوسیویەتی" بە شانازییەوە ئەندامی بزوتنەوەی گۆڕان بووم، بە زەربەرزییەوە هاتم و بە سەربەرزیش رۆیشطن نەک بە سەرکزی و جاسوسی وەک هەندێک کەس".

ئەوەشی نوسیووە" ئێستاش بە سەربەرزی قوماشفرۆشیم هەڵبژرادووە و ئەوەم پێ باشترە نەک تەسلیم بە حزبێکی تر بم و جاسوسی لە حیزبەکەی خۆمدا بکەم و خۆم بفرۆشم بە پۆست و پارە،

ئێڤار ئیبراهیم روویدەمی دەکاتە ئەو کەسانەی کە حزبەکانی خۆیان فرۆشتووەو دەلیت" ئێوەش بە سەرکزی رازیبن بوختان و درۆ بۆ هاوڕێکانی دوێنێتان هەڵبەستن زۆرتان ماوە بگەن بە ئاستی ئێمە خۆتان و رێبازی کاک نەوشیروانتان لەبیر کرد فرۆشتتان بۆ پۆست و پارەو جاسوسی".

ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی گۆڕان دەشلیت" لەبری چاکسازی و گۆرانکاری و خەمی گشتی خەڵک لەپشت کۆمپیوتەر خەریکی جنێودان و دەم پیسین کەی قەرار وابوو بەرنامەی گۆران وابێت".


AM:11:12:16/06/2019