گەرمیان...ڕوداوێكی ھاتوچۆ قوربانی لێكەوتەوە

ڕوداوێكی ھاتوچۆ لەسەر ڕێگەی (كەلار ـ خانەقین) ڕوویدا و چوار كەس بوونە قوربانی.

بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی گەرمیان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، تیایدا هاتووە "بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە بەھۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەجۆری پیكاب، كیا داینە، دوكەس گیانی لەدەستداو دوانی دیكەش برینداربون".

ئاماژە بەوەشكراوە، ڕوداوەكە لەسەر ڕێگەی (كەلار ـ خانەقین) نزیك گوندی مێخاس ڕویداوەو بریندارەكانیش گەیەنراونەتە نەخۆشانە.



PM:02:06:16/06/2019