بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتمانی ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتمانی سلێمانی ڕایگەیاند، کارتی نیشتمانی دەبێتە هۆی خێرا ڕاپەراندنی كارەكان و لە ئایندەشدا تەنها پشت بەو كارتە دەبەسترێت.

بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتمانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە وێنەیەکی دەست (سپی) کردووە تیایدا هاتووە" لە ئێستادا هاووڵاتیان دەتوانن كارتی نیشتمانی دەربێنن، كە دەبێتە جێگرەوەی پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عیراقی و زانیاریكانی كارتی زانیاری".

ئاماژەبوەشکراوە، كارتی نیشتمانی دەبێتە هۆی خێرا ڕاپەراندنی كارەكان و لە ئایندەشدا تەنها پشت بەو كارتە دەبەسترێت بۆ ڕایی كردنی كاروباری هاووڵاتیان لە فەرمانگە حكومیەكانی هەرێمی كوردستاندا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بۆ كارتی نیشتمانی پێویستە سەرەتا هاووڵاتی‌ سەردانی‌ نوزسینگەكانی‌ دەورووبەری بەڕێوەبەرایەتی‌ ڕەگەزنامە بكات بۆ پڕكردنەوەی‌ فۆڕمی‌ كارتی‌ نیشتیمانی، كە‌ نرخی‌ هەر فۆڕمێك تەنها 3 هەزار دیناری‌ عراقیە و فوڕمەكە دەهێنێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی‌ ڕەگەزنامە

بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتمانی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەکات لەکاتی بۆ دەرکردنی کارت نیشتیمانی دەبێت هاووڵاتی وێنەی ئەسڵی هەر سێ‌ (ڕەگەزنامەی عیراقی و پێناسی باری شارستانی و كارتی زانیاری) پێبێت.


PM:09:06:16/06/2019