ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیی جەختیکردەوە، حزبەکەی بەبێ دیاریكردنی پارێزگاری كەركوك بەشداری لە حكومەتی هەرێمی كوردستان ناکات.
ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی بە دەنگی ئەمریكای راگەیاند "رێککەوتنمان بۆ بەشداری کردن لە حکومەت کۆتایی هاتووە، بەڵام بەدڵنیایی یەکیتی سورە لەسەر هەڵوێستی خۆی سەبارەت بەوەی بەشداری کردنی لە حکومەت پەیوەستە بەچارەسەرکردنی پرسی کەرکوک و پەسەندکردنی ناوی یەکێک لەو کاندیدانەی کە ئێمە پێشکەشمان کردووە بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک، بەڵام بەبێ ڕەزامەندی پارتی لەسەر کاندیدێکی یەکێتی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک و به‌شداری كردنی یه‌كێتی له حكومه‌تدا من پێم وابێت جگە لە جێ بەجێ کردنی بەرنامەی تایبەتی لایەنێک هیچ شتێکی تر نیە بۆیە یەکێتی سورە وە سوریش دەبێت لەسەر ئەو هەڵوێستەی کە بەبێ پەسەندکردنی کاندیدێکی یەکێتی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک بەشداری لەحکومەتدا ناکات".
وتیشی" به‌دڵنیاییه‌وه یه‌كێتی به‌شداری له حكومه‌تدا ناكات به‌بێ په‌سه‌ندكردنی ناوی یه‌كێك له‌كاندیده‌كانی بۆ پۆستی پارزگاری كه‌ركوك، ئه‌مه هه‌ڵوێستی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیه پێشتر بڕیار دراوه كه وابێت وه سوریشین له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی خۆمان".
ئارێز عه‌بدوڵا ڕه‌تیكرده‌وه كه ڕێككه‌وتن له نێوان مه‌سعود بارزانی و كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ كرابێت له‌سه‌ر (فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر) بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك، له‌و ڕوه‌وه وتی." به‌هیچ جۆرێك ڕێككه‌وتنی له‌و شێوه‌یه نه‌كراوه له نێوان ."كاك مه‌سعود و كاك كۆسره‌ت." له‌سه‌ر ."كاك فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر." بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك، ڕاسته باسی لێكراوه به‌ڵام ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر نه‌كراوه هه‌روه‌ك "كاك كۆسره‌ت" له ڕونكردنه‌وه‌كه‌ی خۆی باسی لێوه‌كردووه، وه ئێستاش "كاك كۆسره‌ت " ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ریه‌كێك له‌و كاندیدانه‌ی كه پێشتر دیاریكراون بیبڕێنێته‌وه و یه‌كلایی بكاته‌وه له‌گه‌ڵ "كاك مه‌سعود" هیچ گرفتێكمان له‌و باره‌یه‌وه نیه. "
سەبارەت بە لێكەوتە نەرێنییەكانی ئەگەری بەشداری نەكردنی یەكێتییش لە حكومەتی هەرێمی كوردستاندا، ئارێز عەبدوڵا وتی: "ئه‌گه‌ر یه‌كێتی به‌شداری له حكومه‌تدا نه‌كات ئه‌وا حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رتاسه‌ری نابێت و بڕواناكه‌م ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر سلێمانیدا هه‌بێت بۆیه من بڕواناكه‌م نه پارتی و نه ئه‌وكه‌سه‌ی كه حكومه‌ت پێكده‌هێنێت نایه‌وێت حكومه‌تی دوو پارێزگا بێت له‌پێناو ده‌ستنیشانكردنی كه‌سێك بۆ پۆستی پارێزگار، وه برواش ناكه‌م تاسه‌ر پارتی پێداگری له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی بكات له‌به‌رامبه‌ر یه‌كێتی".