ئەمریكا سەربازی دیكە ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات

بەئامانجی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی لەناوچەكەدا ئەمریكا 1000 سەربازی دیكە ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات.

پاتریك شاناهان، وەزیری بەرگری ئەمریكا بە وەكالەت ڕایگەیاند: ئەم بڕیارە بۆ پاراستنی ئاسایش كادیرانی سەربازی ئێمەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. 

وتیشی: بە وردی چاودێری دۆخی ناوچەكە دەكەین و بەپێی هەلومەرجی ناوچەكە ئاستی سەربازی خۆمان بەرز دەكەینەوە.



PM:03:31:18/06/2019