سەرحەد قادر لە باخەکەی خۆیدا هێرشی کرایە سەر

 بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركوك ئاشکرایدەکات، شەوی ڕابردوو لەشاری سلێمانی بەچەك هێرشكراوەتە سەرباخەکەی کە دەکەوێتە ناوچەی تاسڵوجە.

سەرحەد قادر بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركوك لەڕوونكردنەوەیەكیدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوک ڕایگەیاند" ئەمشەو لەباخەكەی خۆم دەستێكی تێكدەر، كە دیارە ئامانجیان دروستكردنی ئاژاوەیە لەم دۆخە هەستیارەی كوردستاندا، زۆر ترسنۆكانە لەدوورەوە هێرشیان كردە سەر باخەکەمان".

ئەوەشی خستەڕوو، یەكڕیزی خەڵكی كوردستان و لایەنە سیاسییەكان لەهەموو شتێك گرنگترە و هەموو كات كاری بۆ ئەو ئامانجە كردووە.


AM:11:24:21/06/2019