هەولێر؛ نەشتەرگەریەکی سەرکەوتوو بۆ حاڵەتێکی ترسناک ئەنجام درا

لەشاری هەولێر نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو بۆ حاڵەتێکی ترسناک کراوە.

ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لە دایکبونی فێرکاری ھەولێر و نەخۆشخانەیەکی حکومی  تایبەت بە نەخۆشیەکانی ژنان و لە دایک بون لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆپیەکی دەست (سپی) کەوتووە، تیایدا هاتووە، نەشتەرگەریەکی سەرکەوتویان ئەنجامداوە بۆ حاڵەتێکی ترسناک کە بریتیە لە پێوەنوسانی وێلاشی منداڵ بەدیواری منداڵدان و میزڵدان بەشێوەیەکی ناسروشتی، ئەم حاڵەتەش بەھۆی دوبارەبونەوەی نەشتەرگەری منداڵبون ڕودەدات بۆیە دەبێت ئەم نەشتەرگەریە  لەلایەن تیمێکی پزیشکیی لێھاتو ئەنجام بدرێت".

ئەوەشخراوەتەڕوو، نەشتەرگەریەکە لەلایەن دەستەیەک لەپسپۆرانی نەخۆشخانەی ئافرەتان ولەدایکبونی فێرکاری بەسەرپەرشتی (د.مھاباد صابر پزیشکی پسپۆری ئافرەتان، د.نەشوان پ.پ.نەشتەرگەری، د.ھیوا ، د.عبداللە پ.پ.سڕکردن و د. ھێڤی پ.ن.دێرین) ئەنجامدراوە

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئەنجامی ئەم نەخۆشیە چەند ماکێکی ترسناک دەردەکەوێت وەکو خوێن بەربون، دەرھێنانی منداڵدان تادەگاتە مردنی نەخۆش"، دەشڵێت؛ رێژەی مردن لەم حاڵەتانە زۆر بەرزە تەنانەت لە وڵاتە پێشکەوتوەکانیش بۆیە داواکارین لەئافرەتانی دوگیان کەپڕۆسەی لەدایکبونی سروشتی ھەڵبژێرن و پەنا بۆنەشتەرگەری نەبەن ئەگەر زۆر پێویست نەبێت.


PM:09:44:22/06/2019