تۆمەتبارانی رووداوی دەستدرێژیکردنە سەر کچێکی بچوک لە هەولێر، دوای ئازادکردنیان بە کەفالەت دووبارە دەستگیرکرانەوە.
ئەو سێ تۆمەتبارەی کە لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی ئەمساڵ دەستدرێژی سێکسیان کردبووە سەر کچێکی بچوک و دواتر دەستگیرکران و بە کەفالەت ئازاد کران، دووبارە دەستگیرکرانەوە.
بەپێی زانیاریەكان رۆژی هەینی جارێكی دیكە ئەو سێ گەنجە دەستگیركرانەوە و ئەمجار دادوەر بە ماددەیەك لە زینداندا رایگرتوون كە مافی بەكەفالەت ئازادكردنیان پێنادات.
رۆژی 14-4-2019 سێ گەنج بە تۆمەتی ئەنجامدانی دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵ لە هەولێر دەستگیركران، بەڵام رۆژی 17ی حوزەیرانی 2019 بەکەفالەتی 30 ملیۆن دینار ئازادکران.