عەدنان کەریم چەند کۆنسێرتێک ئەنجام دەدات

هونەرمەند (عەدنان كەریم)،  لە شارەكانی (سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆك و سۆران) چەند کۆنسێرتێک ئەنجام دەدات.

عەبدولغەفار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری كۆنسێرتی عەدنان كەریم لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، ئەو كۆنسێرتە لەلایەن كەرتی تایبەت بەڕێوە دەچێت، رۆژی 12ی تەموز كۆنسێرتەكە لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە شاری هەولێر سازدەكرێت و گروپی هونەری (مەحوی) لەگەڵ عەدنان كەریم بەشدار دەبن.

ڕاشیگەیاند" بلیتی كۆنسێرتەكە لە 30 هەزار تا 60 هەزار دینارە و تائێستاش بەریكلامێكی كەم، بەشێك لە بلیتەكان فرۆشراون، بۆیە ئەگەر زانییان بلیتی رۆژی یەكەم زوو تەواو دەبێت، ئەوا كۆنسێرتەكەی شاری هەولێر بۆ چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت".


PM:12:32:24/06/2019