بەهۆی وەرگەڕانی مینی پاسێکەوە لە ئەدەنە ١٠ پەنابەر گیانیان لەدەستدا و ٣٠پەنابەری دیکەش بریندار بوون.
ئاژانسی ئانادۆڵۆی تورکی رایگەیاندوە "بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٦٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩لە پارێزگای ئەدەنە مینی پاسێکی هەڵگری پەنابەران، بە خێرایی خۆی بە بینایەکدا کێشاوە و توشی پێکدادان بوە و بەهۆیەوە ١٠ کەس گیانیان لەدەست داوە و ٣٠ کەسی دیکەش بریندار بوون".
پارێزگای ئەدەنە دەکەوێتە باکوری رۆژئاوای تورکیا،هاوسنورە لەگەڵ وڵاتانی بولگاریا و یۆنان،ساڵانە ڕێژەیاکی زۆر لە پەنابەران لە ڕێگەیەوە دەچنە دەرەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوشدا بەهۆی وەرگەڕانی باهەڵگرێکەوە ١٥ پەنابەر گیانیان لە دەستدا.