پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی تەقینەوەی تەباخەوە ژنێك لە كەلار سوتا.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەكردووە "بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە رێكەوتی 27 ی حوزەیرانی 2019، لە گەڕەكی شەهیدانی قەزای كەلارەوە ژنێك هێنرایە بەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار، بەشێكی جەستەی سوتابوو".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ژنەكە لە دایكبووی ساڵی 1999 یە، بە وتەی خۆی تەباخ پێیدا تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا سوتاوە، لە كاتی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەدا مێردەكەشی دەستەكانی سوتاون".
راشیگەیاندووە "دوای چارەسەری پێویست لە بەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار، ژنەكە بەهۆی زۆری رێژەی سوتانەكەیەوە رەوانەی سلێمانی كرا بۆ چارەسەركردن".