لە ئێستادا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی ناوچەی قەندیل و لەنێویشیاندا بە خەستی چیای کورەتەک بۆردومان دەکەن، بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان شەهید و بریندار هەیە.
پەیامنێری سپی لەناوچەکەوە رایگەیاند" فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا نزیک ناوچەی کورتەک بۆردومان دەکەن و ئۆتۆمبیلێکی هاوڵاتیانیان کردۆتە ئامانج و شەهید وبریندار هەیە".
تا ئیستا ژمارەی قوربانییەکان نەزانراوە، بەڵام زانیاریە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ کوژراون برینداربوونی چەند هاوڵاتیەک دەکەن لەو دەڤەرە.
کورتەک دەکەوێتە باکوری رۆژئاوای شاری قەڵادزێ و رێگایەکی سەرەکی نێوان ناوچەکانی پشدەرو بتوێن و قەندیلە.
رۆژێک لەمەوبەریش لە ناوچەی برادۆست فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا لەناوچەی برادۆست هاوڵاتییەکیان شەهیدکردو براکەشی برینداربوون.