لەمەودوا ڕۆژانی شەممان دەوامی فەرمی دەکرێت

پاسپۆرتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەھۆی زۆری مامەڵەی ھاوڵاتیان حكومەتی عیراق و ھەرێم بریاندا كە پشووی ڕۆژانی شەممە لە بەڕێوبەرایەتییەكان نەمێنێت.

بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، لەبەر بەرژەوەندی هاوڵاتیان و زوو جێبەجێكردنی مامەڵەكانیان بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی دەكات لەمەودوا پشووی رۆژانی شەممەمان نامێنێت، بەهۆی ئەوەی قەرەباڵغی زۆر لەسەر بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت دروست بووە و مامەڵەیەكی زۆری هاوڵاتیان وەرگیراوە، پێدەچێت دەوامكردنی ڕۆژانی شەممە تاكۆتایی مانگی ئەیلول بەردەوام بێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەمەوداو هەموو رۆژانێكی شەممە لە (كاتژمێر ۸:۳۰ تا كاتژمێر ۱:۰۰) دەوامی فەرمی هەیە و هاوڵاتیان دەتوانن مامەڵەكانیان ئەنجامبدەن، بەڵام لە رۆژانی كە تا (كاتژمێر ٦:۰۰)ی ئێوارە دەوام هەیە، بۆ جێبەجێكردنی كاروباری هاووڵاتیان.

شایانی باسە، ھەموو ساڵێك ژمارەیەكی زۆرهاوڵاتیان لەوەرزی ھاویندا ڕوودەكەنە بەڕێوبەرایەتیمان بەھۆی ئەوەی كە لە پشوودان پاسپۆرتەكانیان نوێ دەكەنەوە.


PM:06:59:29/06/2019