وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لە ڕاگەیەندراوێکدا لیستێکی تری ناوی حاجیانی بۆ ساڵی 2019 بڵاوکردەوە.
وەزارەتی ئەوقاف لە ڕگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست(سپی) کەوتووە تیایدا هاتووە "دوای زیادبوونی ڕێژه‌ی (2000) دوو هه‌زار حاجی له‌سه‌ر پشكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ 2019 و پاش ڕاكێشانی ژماره‌ی هه‌موو یه‌ده‌گه‌كانی پێشوو كه له پرۆسه‌ی تیروپشكی ساڵی 2017ناویان وه‌ك یه‌ده‌گ ده‌رچووبوو كه ژماره‌یان زێتر له هه‌زار حاجی بوو، وه به‌مه‌به‌ستی ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ت زیاتر به هاوڵاتیانی هه‌ڕێمی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج".
هاوکات، تێچووه‌كه پتره له حه‌جی ئاسایی وەزارەتی ئەوقاف ڕاشیگەیاند " (1800) هه‌زار و هه‌شت سه‌د هاوڵاتی له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم داواكارییان پێشكه‌شكرد".
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌به‌ر زۆری ڕێژه‌ی داواكاری تیروپشك ئه‌نجامدرا تیایدا (802) هه‌شت سه‌د و دوو كه‌س ناویان له تیروپشكه‌كه ده‌رچوو".
لیستی ناوی حاجیانی هەرچوار پارێزگاکەی هەرێم: