ئاڵوگۆڕی پۆستە دەستپێدەكاتەوە


ئەمڕۆ یەكشەمە ٣٠/٦/٢٠١٩ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڕیاریدا بە دەستپێكردنەوەی ئاڵوگۆڕی پۆستە لەنێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتانی جیهان.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئومێد محەمەد ساڵح "وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند،ئاڵوگۆڕی پۆستە لەنێوان هەرێم و وڵاتانی دەرەوە لە ڕێی سەنتەری نێودەوڵەتی هەولێرەوە  دەستپێدەكاتەوە".

ڕاشیگەیاند "لە ئەمڕۆوە ئاڵوگۆڕی پۆستە دەستپێدەكاتەوە،هاوڵاتیان دەتوانن بۆ ناردن و وەرگرتنی پۆستە لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێم سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەكان و نوسینگەكانی پۆستە بكەن".

ئەمە لەكاتێكدایە لە ساڵی ٢٠١٧ وە بەهۆی گرفتی داراییەوە، سەنتەری نێودەوڵەتی هەولێر بۆ ئاڵوگۆڕی پۆستە لەلایەن بەغداوە كاروباری ئەو سەنتەرە ڕاگیرا و دوای چارەسەركردنی ئەو گرفتە دارایانە دوبارە دەستكرایەوە بە ئاڵوگۆڕی پۆستە لەنێوان هەرێم و وڵاتانی جیهان.



PM:01:57:30/06/2019