هونەرمەند زیاد ئەسعەدە، ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە باس لە تێكچوونی باری تەندروستیی دەكەن لە ماوەی ڕابردوودا.
كۆمپانیای بابلیۆن بۆیەكەمجار بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ لێدوانێكی دەنگی هونەرمەندی ناودار" زیاد ئەسعەد" ی بڵاوكردەوە و تەواوی ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەكاتەوە كە لەسەری وتراوە.
عەبدولغەفار عەبدوڵا بەڕێوبەری نوسینگەی سلێمانی كۆمپانیای بابلیۆن لە ستۆدیۆكانی بابیلۆنەوە بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ قسەی لەگەڵ زیاد ئەسعەد كرد.