وتەبێژی حکومەتی هەرێم بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاند" په‌كه‌كه بونه‌ته ده‌رده‌سه‌ری بۆ هه‌رێمی كوردستان".
لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێم، دەڵێت" سه‌باره‌ت به بۆردومانه‌كان به‌داخه‌وه ئه‌و دیارده‌یه هه‌ر هه‌بووه له‌و ماوه‌یه‌ی دواتردا ڕووی له‌زیادوببون كردووه ئه‌ویش به‌هۆی جموجۆڵی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له‌ناوچه سنورییه‌كان كه هه‌وڵیان داوه زیاتر خۆیان له‌كاروباری هه‌رێم هه‌ڵقورتێنن له‌هه‌ندێك شوێن وه‌ك "به‌دیل" ڕه‌فتار بكه‌ن، بۆ نمونه له شه‌نگال و خانه‌قین و هه‌ندێك ناوچه‌ی گه‌رمیان، به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاون گروپێكی چه‌كداری ده‌مامكدارییان دروست كردووه، له‌ڕاستیدا هه‌بونی ئه‌و چه‌كدارانه له هه‌شتاكانی ساڵانی ڕابردووه‌وه مایه‌ی ده‌رده‌سه‌ری و نه‌هامه‌تی خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌بوون، بونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی سه‌دان گوند ئاوه‌دان نه‌كرێنه‌وه له‌كاتێكدا خه‌ڵكی ئه‌و گوندانه خۆیان ده‌یانه‌وێت گونده‌كانیان ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه و خه‌ڵكی تر به‌هۆی ئه‌و چه‌كدارانه بۆردومانیان بكه‌ن، بۆیه ئه‌و كارانه‌ی په‌كه‌كه ده‌یكات به‌هیچ جۆرێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵی كوردستان نیه."
سەبارەت بەهەما پرس وتەبێژی حکومەتی هەرێم پێیوایە" له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ شاندی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌هۆی كه‌می كات و زۆری ئاماده‌بووان كه‌هه‌ریه‌كه‌ی پرسیاری خۆی خسته‌ڕوو، به‌ڵام سه‌رۆكی هه‌رێم له‌وتاره‌كه‌یدا له تابلۆ گشتیه‌كه‌ی باس دۆخی هه‌رێمی كوردستان و ئاواره‌كان باسی له‌وه‌كرد كه بونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له‌شه‌نگال یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كان بۆ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ شه‌نگال، ئه‌وانیش نیگه‌رانی ئه‌و دۆخه بوون سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه سوپاسگوزاری هه‌رێمی كوردستان بوون بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره‌یان له‌خۆ گرتووه سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئه‌ركه زۆره."
دزه‌یی ئه‌وه‌شی وت" هیچ لۆژیك نیه وڵاتێك خاوه‌ن سه‌روه‌ری بێت ڕێگا بدات كه هێزی چه‌كداری وڵاتێكی تر به‌كاربهێنن بۆ هێرش كردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ،دوای ئه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه له‌ڕۆژی دواتر له میدیاكانیانه‌وه بڵاوی بكه‌نه‌وه كه چوون هێرشیان كردۆته سه‌ر فڵانه شوێن و ئه‌وه‌نده زیانیان له‌و وڵاته‌ی تر داوه به‌ڕاستی ئه‌وه لۆژیك نیه، هیچ وڵاتێك ئه‌وه قبوڵ ناكات بۆ هه‌رێمی كوردستان "مه‌وقیفێكی" زۆر زه‌حمه‌ته، هه‌رچه‌نده هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران تا ڕاده‌یه‌ك له ڕابردوو گوێرایه‌ڵ بوون وه موڕاعاتی دۆخی هه‌رێمی كوردستانیان كرد به‌ڵام ئه‌وانیش له‌م دواییه به‌هه‌ندێك كاری ناڕه‌وا هه‌ڵسان و هێرشیان كرده سه‌ر خاكی ئێران ئه‌وه‌ش قابیلی قبوڵ نیه، جا په‌كه‌كه‌ش ئه‌گه‌ر پێی وابێت ئه‌و كرده‌وانه‌یان له به‌رژه‌وه‌ندی دۆزی كورده به‌پێچه‌وانه‌وه زیان ده‌گه‌یه‌نێت چونكه زیانی به‌خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه گه‌یاندووه، حكومه‌تی عیراقی هه‌ڵوێستی هه‌بووه به‌ڵام ڕه‌نگه له‌ڕووی كردارییه‌وه ئه‌و توانایه‌ی نه‌بێت كه هیچ هه‌نگاوێك بنێت، ئه‌و كرده‌وانه‌ی په‌كه‌كه ده‌یكه‌ن قابیلی قبوڵ نیه وه نه لۆژیك، نه ویژدان قبوڵی ناكات."
" پێویسته ڕای گشتی چ له‌ناوخۆ چ له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان هه‌ڵوێست وه‌ربگرن، كرده‌وه‌كانی په‌كه‌كه له ڕێگری كردن له‌خه‌ڵك هیچ جیاوازییه‌كی نیه له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانی ڕابردووی عیراق( به‌عس) ".
وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌وه‌ڵامدا وتی" خۆی له نه‌وه‌ده‌كان ڕوبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی توند له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و په‌كه‌كه ڕویدا به‌ڵام ئه‌وه چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ی نه‌كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێویسته ڕای گشتی چ له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان چ له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان هه‌ڵوێست وه‌ربگرن، لێره باسی به‌رژه‌وه‌ندی هێزه سیاسیه‌كان نیه، به‌ڵكو باسی به‌رژه‌وه‌ندی سه‌ر و ماڵ و ئارامی خه‌ڵكه هیچ كه‌س بۆی نیه ڕێگری له‌خه‌ڵك بكات بچێته‌وه سه‌ر زه‌وی و زار و ماڵی خۆی جا ئه‌گه‌ر ڕێگر بن ئه‌وكاته هیچ جیاوازییه‌كی نیه له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانی ڕابردووی عیراق( به‌عس) كه ڕێگه‌یان به‌خه‌ڵك نه‌ده‌دا بچنه‌وه شوێنی خۆیان و كوردستانیان ته‌عریب ده‌كرد، واته هه‌مان سیاسه‌تیان په‌یڕه‌و ده‌كرد، دوای ئه‌وه هه‌رێمی كوردستان په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێردراوی خۆی و حكومه‌تی خۆی هه‌یه ناكرێت وه مه‌یدانی خه‌باتی په‌كه‌كه یا هه‌ر هێزێكی تر هه‌رێمی كوردستان نیه به‌ڵكو شوێنی تره ناكرێت هێزێك له‌ده‌ره‌وه بێت كه بۆ ئامڕازێك دروستكرابێت بێته هه‌رێمی كوردستان موزایه‌ده‌ی سیاسی به‌سه‌ر ئه‌و هێزه سیاسیه ڕه‌سه‌نانه‌ی هه‌رێمدا بكات كه، حه‌فتا ساڵ، په‌نجا-چل، سی، ساڵ خه‌باتیان هه‌یه، مه‌یدانی خه‌باتی په‌كه‌كه هه‌رێمی كوردستان نیه شوێنی تره."