وادەی یەکەم گەشتی کاروانی حاجیان ئاشکراکرا

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان ئاشکرایکرد، 5شەممەی داهاتوو یەکەم کاروانی حاجیان بەڕێدەکەون.

ئەمڕۆ شەممە 6/7/2019، بەرێوەبەرایەتی حەج و عومرەی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، تیایدا هاتووە" یەکەم گەشتی کاروانی حاجیان، ڕۆژی پێنج شەممە 11ی ئەم مانگە 376 حاجی لە ھەولێر بۆ شاری مەدینە لە سعوودیە بەڕێدەکەون".

حەج و عومرەی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە هەر لە هەمان ڕۆژ لە سلێمانی 188 حاجی بۆ شاری مەدینە بەڕێدەکەون.



PM:04:26:06/07/2019