سەركردەیەكی پەكەكە شەهیدبوو

كەجەكە شەهیدبوونی دیار غەریب ئەندامی كۆنسەی سەرۆكایەتی كەجەكە و دوو گەریلای لە قەندیل ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، كۆنسەی سەرۆكایەتی كۆماجڤاكێن كوردستان- كەجەكە، ڕایگەیاند دیار غەریب ئەندامی كۆنسەی سەرۆكایەتی كەجەكە شەهیدبووە.

هاوكات بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست "سپی" كەوتووە دیار غەریب شەوی پێنجی مانگ بە بۆردومانی فڕۆكەكانی توركیا لە قەندیل شەهیدبووە.

دیار غەریب خەڵكی ناوچەی قەرەداغی سەر بە پارێزگای سلێمانیە و لە بنەماڵەیەكی تێكۆشەرە و برایەكی لە ڕاپەڕیندا شەهید بووە، پێشتر هاوسەرۆكی پارتی چارەسەری بووە.



PM:02:03:07/07/2019