ئەمڕۆ 7ی تەمموزی 2019 په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ هه‌مواری یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كرد و سبه‌ینێ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ هه‌مواری یاساكه دەكات.
هاوڕێ مه‌لا ستار، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی راگه‌یاندوە، له‌یاساكه‌دا ئاماژه به‌درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان تاوه‌كو هه‌ڵبژاردن كراوه و بڕیاره له‌كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌مانی كوردستاندا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ بكات.
له‌یاساكه‌دا چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی دیكه ده‌كرێت و رێگه ده‌دات له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كه‌سێك ببێته پارێزگار، له‌كاتێكدا به‌گوێره‌ی یاساكه‌ی پێشوو ته‌نیا ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن بۆیان هه‌بوو ببنه پارێزگار.
له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم، وتی "تائێستا كاتی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دیارنیه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی حكومه‌ت ناوی كاندیده‌كانیان بۆ پۆسته وزارییه‌كان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، په‌رله‌مان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆده‌بێته‌وه كه پێویسته پێش 15ی ئه‌م مانگه ئه‌و پرسه‌ش یه‌كلا ببێته‌وه".