پێنجشەممە یەکەم گەشتی کاروانی حاجیان بەڕێدەکەون

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەم هەفتەیەدا یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج بەڕێدەکەون بۆ وڵاتی سعودیە.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاماژەی بەوەکرد، رۆژی پێنج شەممە یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان کاتژمێر 3:30 خولەکی ئێوارە کە ژمارەیان 376 حاجییە، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بەڕێدەکەون.

ڕاشیگەیاند" لە هەمان رۆژدا کاتژمێر 11:20 خولەکی شەو 188 حاجی لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە بەرێدەکەون".



AM:10:35:09/07/2019