بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، خاوەن مۆڵەت دەتوانێت مانگێک پێش بەسەرچوونی مۆڵەتەکەی، و بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتەکەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بکات.
ئەمڕۆ سێشەممە 9ی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی، چۆنیەتیی نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی بڵاو کردەوە.
ھەنگاوەکان:
- نوێکردنەوەی پشکنینی چاو پێش سەردانکردنی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆ.
- پێویستە لەکاتی سەردانیکردن ئەم پێداویستییانە لەگەڵ خۆی بھێنێت:
ناسنامەی باری شارستانی، ڕەگەزنامەی عێراقی، کارتی زانیاری، یان کارتی نیشتیمانی و کارتی زانیاری (ڕەسەنەکان و کۆپیی ڕەنگاوڕەنگ)، پشکنینی چاو و دوو وێنە. ھەروەھا مۆڵەتە کۆنەکەی.
- نوێکردنەوەی مۆڵەت: 40 ھەزار دینار
- سزای بەسەرچوونی مۆڵەت: 15 ھەزار دینار