پەروەردەی سلێمانی بەڕێوبەرێکی نوێی بۆ دیاریکرا

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بەڕێوەبەرەی پەروەردەی سلێمانی لە کارەکەی بەخشی و بەڕێوەبەرێکی دیکە بە وەکالەت لە شوێنەکەی دەستبەکار دەبێت.

وەزارەتی پەروەدەی هەرێم لە بڕیارێکدا کە واژۆی پشتیوان سادق، وەزیری پێشووی پەروەردەی لەسەرەو رۆژی 9ی تەمووز دەرچووە ئاماژە بەوەکراوە، "بڕیاردراوە بە بەخشینی (دڵشاد عومەر کریم) لە پۆستی بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و گواستنەوەی بۆ سەر میلاکی دیوانی وەزاتمان بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی".

ئەوەشخراوەتەڕوو "بڕیادرا بە دانانی (عومەر محەمەد ئەمین رچا)بە بەڕێوەبەری گشتی پەروەدەی سلێمانی بە وەکالەت".

دڵشاد عومەر لە پشكی بزووتنەوەی گۆڕان ماوەی ساڵ و نیوێكە پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی وەرگرتووە، بەڵام لەسەر داوای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لابراوە لەپۆستەکەی.


AM:09:45:13/07/2019