ئەو نەخۆشەی دکتۆرەکەی سلێمانی بریندار کرد گیانی لەدەستدا

ئەو نەخۆشەی ساڵێک لەمەوبەر تەقەی لە د. کەمال ئەحمەد کرد لەناو نۆرینگەكەکەیدا  و  بەسەختی برینداریی كرد، دوێنێ گیانی لەدەستدا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، دوێنێ ئەو نەخۆشە گەنجە لەژێر نەشتەرگریدا گیانی لەدەستداوە.
ساڵێك لەمەبەر كاتژمێر 4:30ی پاشنیوەڕۆی رۆژی 3كانونی یەكەم گەنجێک لە شەقامی ئۆرزدی شاری سلێمانی تەقەی لە د.كەمال ئەحمەد سەعید كردو بە دو گولە برینداریی كرد.

رۆژی دواتر بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ 4/12/2018 لە ناو شاری سلێمانی ئەو کەسە دەستگیرکراوە کە چوەتە سەر نۆرینگەکەی د. کەمال ئەحمەد و دەستڕێژی گولەی لێکردوە.

ئەوەشی خستەڕو، ئەو کەسە لەدایکبوی ساڵی 1988ە و دانیشتوی دەرەوەی شاری سلێمانیە و بەتەنها خۆی کارەکەی ئەنجامداوە.

سپی زانیوویەتی لەماوەی رابردودا بنەماڵەی د.كەمال ئەحمەد، لە تەقەكەرەكە خۆش بون، ئەوەش بەهۆكاری توشبونی بە نەخۆشی.




PM:10:00:16/07/2019