ئەردۆغان لەسەر هێرشی سەر كارمەندانی كونسوڵخانەكەی توركیا لە هەولێر هاتە دەنگ

پاش چەند كاتژمێرێك لە ڕووداوەكە ئەردۆغان لەسەر هێرشی سەر كارمەندانی كونسوڵخانەكەی توركیا لە هەولێر هاتە دەنگ و دەڵێت "ڕێوشوێن گیراوەتەبەر بۆ دۆزینەوەی تاوانباران".

ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا وێڕای ئیدانەكردنی ڕووداوەكە دەڵێت "لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و كاربەدەستانی ناوچەكە لە پەیوەندیداین بۆ دۆزینەوەی تاوانباران".

هەروەها دەشڵێت "لەخوا داواكارم تاوانباران بەر ڕەحمەتی خۆی بكەوێ".

هاوكات لە راگەیاندراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی توركیا وێڕای ئیدانەكردنی ھێرشەكە، ئاشكرایكردوە، لەگەڵ بەرپرسانی عیراق و ھەرێمی كوردستان لە پەیوەندیداین بۆ دەستگیركردنی بكەرانی رووداوەكە.



PM:04:49:17/07/2019