بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای چەمچەماڵ ڕایگەیاند، ئاگاداری دانیشتوانی چەمچەماڵ و شۆڕش دەكەینەوە، بەهۆی بوونی كاری چاكسازی لەتاوەرەكانی كارەبا بۆ ماوەی ڕۆژێك كارەبای نیشتمانی نابێت.
بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای چەمچەماڵ لە ئاگادارییەكدا کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، ڕایگەیاندووە "ئاگاداری دانیشتوانی ، چەمچەماڵ و شۆڕش دەكەینەوە، بەهۆی بوونی كاری چاكسازی لەتاوەرەكانی كارەبا، بەوتەی لێپرسراوی نۆژەنكردنەوەی تۆڕەكانی كارەبا، بۆ ماوەی یەك ڕۆژ كاری چاكسازی بەردەوام بێت".
ئەوەشی خستۆتەڕوو،، بەهۆی زۆری شكاوی فنجانی ڕێگای (تەكیە – چەمچەماڵ)، ئەمڕۆ چوار شەممە بەهەمان شێوە كاری چاكسازی بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ كارەبای نیشتیمانی نابێت بۆ ڕۆژی دواتر بەرنامەی كارەبا دەگەڕێتەوە باری ئاسایی وەكو ڕۆژانی پێشوو.